سه‌رۆكی عیراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ڕێبه‌ره سـیاسیـیه‌كانی وڵات گه‌یشتونه‌ته ڕێـكه‌وتنێـك بۆ بێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كێتی نیشتمانی _ به‌ڵام تائێستا ورده‌كاری‌یه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئه‌م تێبینی‌یه‌یدا ڕۆژی شه‌ممه دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جاك سترۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانی _ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هانی سه‌ركرده‌كانی شیعه، كورد‌و سونه ده‌دات بۆ بێـكهێنانی حكومه‌تێـكی بنكه فراوانی یه‌كگرتوو.
له پـێشـكه‌وتنێـكی دیكه‌دا پۆلیسی عیراقی گوتی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی به‌خۆیدا ته‌قاندۆته‌وه له‌و ده‌مه‌ی كاروانێـكی پۆلیسی عیراقی به لایدا تێپه‌ڕ ده‌بن، به لایه‌نی كه‌م نۆ برینداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا پۆلیسی عیراقی گوتی ڕۆژنامه‌وانێـكی ئه‌مریكی ڕفێندراوه و وه‌رگێڕه‌كه‌شی كوژراوه له به‌غدا.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه_ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه _ ڕۆژی شه‌ممه كاتێ له ڕێـگه‌ی خۆیدا بووه بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رێـكی عه‌ره‌بی سونی، چه‌ند چه‌كدارێـك ڕێـگه‌یان له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گرتووه له گه‌ڕه‌كی عه‌دل له ڕۆژئاوای شاری به‌غدا.