دوای چه‌ندین ساڵ له ڕێـككهوتننامهی واشـنـتـۆن كه له ساڵی 1998 ئیمزا كرابوو له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له ژێر چاودێری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به ئاماده بوونی خانم مادلین ئۆڵبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا.
ڕۆژی شه‌ممه 7 كانوونی دووه‌م له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان كۆبوونه‌وه و ڕیككه‌وتن له سه‌ر چۆنـێـتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به ئاماده بوونی به‌ڕێز مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕێـككهوتننامهكه ئیمزا كرا‌و بڕیاره دواتر له مه‌راسیمێـكی تایبه‌تدا له په‌رله‌مانی كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت.
به پـێی ڕیكهوتنـنامهكه پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌درێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی، دارایی ، كاروباری پـێشـمه‌رگه ، كشتوكاڵ ، كاروباری شه‌هید ، كاره‌با ، وه‌رزش و لاوان ، هه‌رێم و پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌درێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی، ناوخۆ ، داد ، په‌روه‌رده ، ته‌ندروستی ، پلاندانان ، گواسـتنه‌وه ، سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، ئاوه‌دانكردنه‌وه ، مافه‌كانی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها چه‌ند وهزارهتێـكیش ده‌درێت به پارت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌وانه گه‌یاندن به حزبی شیوعی كوردستان و گه‌شت و گوزار به كلدۆ ئاشوریه‌كان و بازرگانی به یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژینگه به كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و پـیشهسازیش به توركمان.
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی شاندی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و ڕۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، پـیرۆزبایـیان كرد له گه‌لی كوردستان وه ئه‌و ڕێـككهوتنهیان به ڕێـككهوتنێـكی مێژویـی دانا. بڕیاریشیان داوه له دوای جه‌ژنی قوربان ده‌قی ڕێـككهوتنـنامهكه بڵاوبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕێـككه‌وتن له سه‌ر كاندید كردنی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشـتمانی كوردستان بۆ پـۆستی سه‌رۆك كۆماری له حكومه‌تی داهاتووی عیراقدا. به‌ڵام به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی له كونگره ڕۆژنامهنووسـیـیهكهیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جاك سترۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، دوو پاتی كرده‌وه ئاماده نیه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پۆسـتێـكی بێ ده‌سه‌ڵات بێت.