كاربه‌ده‌ستێكی باڵای هه‌لبژاردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان ده‌ڵێت هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق جێگای باوه‌ریه و پێویست ناكات ده‌نگدان دووباره بكرێته‌وه.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنی عیراق، گره‌یك جێنێس ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا به په‌یامنێرانی راگه‌یاند كه چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ڕوون و ئاشكه‌را بوو و هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌لگای عیراقی به‌شداریان تێدا كردوه و ته‌نیا چه‌ند حاله‌تێكی كه‌می ساخته‌كاری كراوه.
كاربه‌ده‌ستانی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردن ده‌لێن ده‌گه‌كانی ژماره‌یه‌ک له سندوقه‌كانی ده‌نگدان ناژمێردرێن، به‌ڵام باوه‌رناكرێت كه كاریگه‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان. عه‌ره‌بی سوننه و شیعه علمانیه‌كان ده‌لێن كه‌وا ساخته‌كاریه‌كی به‌رفراوان له كاتی هه‌لبژاردن كراوه‌و داوای دووباره ده‌نگدان ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆ ئه‌م داوایه‌ش ئه‌مرۆش خۆپیشاندان له هه‌رێمی سونه‌كان به‌رده‌وام بوو.
ئه‌نجامه به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه به‌ربژاره‌كانی شیعه سه‌دو سی له دوو سه‌دو حه‌فتاو پێنج كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه.