دادگایه‌كی كوێتی حوكمی مردنی به سه‌ر شه‌ش ئیسلامی داوه كه په‌یوه‌ندییان به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
ئه‌و شه‌ش گوناهبارانه به‌شێك بوون له‌و گروپه‌ی كه له 37 كه‌س پێكهاتبوون و تاوانبار كراون به‌وه‌ی كه پیلانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی كوێتی و ئه‌مریكی له كه‌نداو داناوه.
یه‌كێك له تاوانباره‌كان حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا دراوه. یه‌كێكی ترییان 22 ساڵ و 10 كه‌س لهوانیكهش له نێوان چوار بۆ 15 ساڵ حوكم دراون. حه‌وت كه‌سیشیان حوكمی ئازاد كردنیان دراوه. ئه‌م بڕیارانه بێ ئاماده‌بوونی گومانلێكراوه‌كان دران.
كاربه‌ده‌ستانی كوێتی ده‌ڵێت ئیسلامیه‌كان خۆیان به شێره‌كانی نیمچه دوورگه ناو ده‌به‌ن و په‌یوه‌ندییان به میلیشیاكانی ئه‌لقاعیده له عێراق و عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه هه‌یه.
جێی باسه، گومانلێكراوه‌كان خه‌ڵكی كوێت و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی تیادایه.