وه‌زیری خانوبه‌ره‌ی ئیسرائیلی له هه‌وڵی دروستكردنی 228 خانودایه له ئۆردوگای جوله‌كه نشینه‌كانی كه‌ناری ڕۆژئاوا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به پێچه‌وانه‌ی پلانی نه‌خشه‌ی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تیه كه تیایدا هه‌موو چالاكیه‌كانی دروستكردنی ئۆردوگای جوله‌كه نشین ڕاده‌گرێت.
به گوێره‌ی پلانی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی نوێ، بڕیاره 150 خانوبه‌ره له ئۆردوگای جوله‌كه نشینی " بێتار ئیڵت" دروست بكرێت و هه‌روه‌ها 78 خانوش له ئۆردوگای جوله‌كه نشینی " ئیفرات" دروست ده‌كرێت. هه‌ردوو ئۆردوگای ناوبراو چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمه‌وه دوورن، ئه‌و جێگایه‌ی كه فه‌له‌ستینیه‌كان به هیوان پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی داهاتوویانی لێ دابه‌زرێنن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، نه‌خشه‌ی ڕێگای ئاشتی داوای ڕاگرتنی چالاكی دروستكردنی ئۆردوگای جوله‌كه نشین له ناوچه داگیركراوه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها داواش له به‌رپرسانی فه‌له‌ستینی ده‌كات زه‌بر و زه‌نگ له دژی میلیشیا فه‌له‌ستینیه‌كان پیشان بده‌ن، ئه‌وانه‌ی هێرش له دژی ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌ده‌ن.