یاخیبوان له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك هێرشدا 12 عێراقیان كوشتووه كه زۆربه‌یان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون. ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌ی پێنج بۆمب بووه هۆی كوشتنی شه‌ش عێراقی كه سیانیان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون.
له پارێزگای دیاله‌ش، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو له خاڵێكی پشكنینی نزیك به‌عقوبه 5 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان كوشتووه. شه‌ش له هێرشبه‌رانیش كوژراون. له لایه‌كی تر، فه‌رمانداری پارێزگاكه له هه‌وڵێكی كوشتن ڕزگار بووه، به‌ڵام پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه.
هاوكات، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڤیكتۆر یوشه‌نكۆ ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی عێراقی كردووه تاوه‌كو چاوی به سه‌ربازه ئۆكرانیه‌كان بكه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی له ووڵاته‌كه بكشێنه‌وه. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌رۆكی ئۆكرانیا به نیازه ئاماده‌ی مه‌راسیمی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی بێت كاتێك كه ده‌زگا و ئامڕازه سه‌ربازییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست هێزه‌كانی عێراقی.
ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی شیعه‌كان ڕازی نه‌بوون به دانی 10 كورسی په‌رله‌مان به عه‌ره‌به سونه‌كان. عه‌ره‌به سونه‌كانیش گله‌یی و ناڕه‌زایی خۆیان نیشانداوه به‌رامبه‌ر ئه‌و فڕۆفێڵ و ساختانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پانزده‌ی مانگی دوانزده‌دا كراوه و داوی ئه‌و كورسیانه‌ی په‌رله‌مانیان كردبوو تاوه‌كو ڕاده‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.