تاقیگه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له هۆنگ كۆنگ دوو حاڵه‌تی مردن به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له ئه‌نده‌نوسیا پشت ڕاستكردۆته‌وه و به‌م شێوه‌یه كۆی ژماره‌ی قوربانیه‌كانی مرۆڤ به‌م نه‌خۆشیه گه‌یشتۆته 11 كه‌س.
هاوكات، رۆژی پێنج شه‌ممه گۆڤارێكی به‌ناوبانگی پزیشكی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت نیشانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌وه ده‌چێت ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ده‌توانێت به‌رگه‌ی ده‌رمانی تامیفلو بكات كه ئێستا له دژی ئه‌م ڤایرۆسه به‌كاردێت.
پزیشكه‌كانی ڤێتنامیش ده‌ڵێن دوو نه‌خۆش گیانیان له ده‌ستداوه پاش ئه‌وه‌ی ده‌رمانی تامیفلوییان له سه‌ره‌تای تووشبونه‌كه‌یاندا وه‌رگرتووه.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش وه‌ك هۆشداریكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ شاره‌زایانی ته‌ندروستی كه ته‌نها چه‌ند بژارێكی كه‌میان له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.
كۆمپانیا رۆشی كه ده‌رمانی تامیفلو دروست ده‌كات گوتویه‌تی ئه‌و ئاكامه چاوه‌ڕوان كرا‌و بووه و له‌وانه‌یه تووشبوان پێویستیان به بڕێكی زیاتری ئه‌م ده‌رمانه بێت و چاره‌سه‌ری تریشیان بۆ به‌كار بهێنرێت.
جێی باسه، ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ساڵی 2003 ه‌وه بۆته له ده‌ستدانی ژیانی 70 كه‌س له ئاسیا.