سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر به سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کانی له عێراق گوت که‌وا هه‌رچ کاتێک هێزه‌کانی عێراقی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئاسایشی خۆیان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌وان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ووڵات.
به‌ڕێز بلێر ڕۆژی پێنج شه‌ممه و له میانه‌ی سه‌ردانێکی کتوپردا بۆ شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق که سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان کۆنتڕۆڵی ده‌که‌ن، ئه‌م قسانه‌ی کرد. تۆنی بلێر به سه‌ربازه‌کانی گوت ئێوه یارمه‌تی عێراق و هه‌موو جیهان ده‌ده‌ن له شه‌ڕی به گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆردا. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و خشته‌یه‌کی کاتی بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان دانانێت.
تۆنی بلێر پێش بینینی سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مریکی و به‌ریتانیشدا کۆبۆوه و ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌کان ووتوێژییان کرد.
هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانی پۆلۆنیا سه‌ردانی عێراقی کرد تاوه‌کو پیرۆزبایی جه‌ژنه‌کانی کریسمس و ساڵی نوێ له 1400 سه‌ربازه‌کانی بکات که له عێراقن و ئه‌م سه‌ردانه پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو. هه‌روه‌ها، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش سه‌رۆکی رۆمانیا سه‌ردانی عێراقی کرد.