سیاسه‌تمه‌دارێكی عه‌ره‌بی سونی له عیراق ده‌لێت حزبه‌كه‌ی ئاماده‌یه له په‌رله‌مانی نوێ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل كورد و شیعه ببه‌ستێت دوای هه‌لبژاردنه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو.
عه‌دنان ئه‌لدوله‌یمی، كه یه‌كێكه له رێبه‌رانی به‌ره‌ی ئهلتهوافقی عیراقی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌مرۆ شه‌ممه له به‌غدا گوتی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌كی به‌هێز زۆر گرنگه بۆ به‌رگری كردن له مافی هه‌موو عیراقیه‌كان.
شاره‌زایان له ناو و ده‌ره‌وه‌ی عیراق هیوادارن كه به‌شداری به‌هێزی عه‌ره‌بی سونه كۆتایی به گرژی تائیفی و هێرشی یاخیبووان بێنێت.
رۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش گوتی به‌شداری به‌هێزی عه‌ره‌بی سونه له هه‌لبژاردنی رۆژی پێنجشه‌ممه كارێكی هانده‌ره، به‌لام گوتیشی كه هێشتا كارێكی زۆر ماوه بكرێت. له ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆك بوش گوتارێك له‌سه‌ر عیراق پێشكه‌ش به گه‌لی ئه‌مریكا ده‌كات.