سێ ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتی له عێراق ده‌ست پێ بكات، ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ربازانی سوپای عێراقی و به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ستیان به ده‌نگدان كرد.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ده‌نگدان له عێراق له نێو كه‌شێكی ئاسایشی توندا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ده‌ست پێده‌كات. ده‌سه‌ڵاتداران فڕۆكه‌خانه‌كان و سنوره‌كان داده‌خه‌ن و ده‌رفه‌تی سه‌فه‌ر كردن له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا به‌ربه‌ند ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هاتۆچۆ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ده‌نگده‌رانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ڕۆژی سێشه‌ممه له پانزده ووڵاتی جودا به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ڕۆن و یه‌کێك له‌و ووڵاتانه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
هاوكات، ڕۆژی دووشه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی نیو سه‌ر شه‌قام له به‌غدای پایته‌خت سه‌ربازێكی ئه‌مریكایی كوژراوه، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له ناوچه‌یه‌كی تری به‌غدا و له ئاكامی هێرشێكی خۆكوژی به ماشێن، به لای كه‌مه‌وه دوو عێراقی كوژراون، هه‌روه‌ها له چه‌ند شه‌ڕ و پێكدادانێكدا چوار كه‌س كوژراون كه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له نێویاندا بووه.