وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خانم كۆنده‌لیزا رایس، ده‌ڵێت له ئه‌ستۆی دیموكراتیه مهزنهكاندایه ڕێز له سه‌روه‌ری یاسا بگرێت.
له درێژه‌ی ووته‌كانی بۆ په‌یامنێران له بروكسڵ، ئه‌مڕۆ خانم رایس گوتی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕه‌نگه ڕووبدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانای ئه‌وه نیه كه تۆ په‌یڕه‌وی دیموكراتی ده‌كه‌یت، ئیتر هیچ كه‌موكورتیه‌ك نه‌بێت .
هه‌روه‌ها خانم رایس له درێژه‌ی ووته‌كانیدا له بروكسڵ گوتی، گه‌ر لێپرسراوی ئه‌مریكای به‌دڕه‌فتارییان ئه‌نجام دابێت، ئه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌كرێت و تاوانبار سزا ده‌درێت.
یاپ دی هوپ ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی خانم رایس ئاڵۆزییه‌كانی شیكرده‌وه و گوتی به ڕای من ووتوێژه‌كان باش بوون و ئاڵۆزییه‌كانی ڕه‌وانده‌وه و خانم رایس به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بووه، ووتوێژهكانیش له چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی‌دا به‌ڕێوه چوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، گه‌شته چوار ڕۆژییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خانم رایس بۆ چوار ووڵاتی ئه‌وروپا له ئاكامی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌دا بوو كه گوایا ده‌زگای ناوه‌ندی زانیاری ئه‌مریكایی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌وروپای بۆ گواستنه‌وه‌ی گومانلێكراوانی تیرۆرست بۆ به‌ندینخانه نهێنیه‌كانی له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات به‌كار ده‌هێنێت.