ڕۆژی چوارشه‌ممه، دوو گه‌واهده‌ری تر ئاماده‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین ی دیكتاتۆری پێشووی عێراق و حه‌وت هاوكاری تری بوون كه ئه‌م دادگایی كردنه‌ی سه‌دام و ده‌سته و دایه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر كوژرانی زیاتر له 140 موسوڵمانی شیعه ئاینزایه له شارۆچكه‌ێ دوجه‌یل.
په‌خشكردنی ته‌له‌فزیۆنی دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، چه‌ند كاتژمێرێك دواكه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی " سه‌دام حوسه‌ین" ڕه‌تی كردۆته‌وه بچێته ناو هۆڵی دادگاكه‌وه و گله و گازنده‌ی كردووه كه به خراپی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا كراوه.
یه‌ك له گه‌واهده‌ره‌كان له‌و دیوی په‌رده‌یه‌كه‌وه ده‌دوا و به دادگای گوتووه له پاش ڕووداوه‌كه‌ی دوجه‌یل گیراوه و بۆ چه‌ند ڕۆژێك خواردنێكی كه‌میان دراوه‌تێ .
سه‌دام و ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی تریش كه له‌گه‌ڵیدان به فه‌رماندان بۆ سه‌ركوتكردنی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی دوجه‌یل گوناهبار كراون پاش ئه‌و هه‌وڵه‌ێ بۆ كوژرانی سه‌دام درا له ساڵی 1982 هاوكاتی سه‌ردانێكی سه‌دام حوسه‌ین بۆ دوجه‌یل.
دوا به دوای دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگا، سه‌رۆكی دادوه‌ران ڕزگار موحه‌ممه ئه‌مین بڕیاریدا ڕۆژی داهاتووی دادگایی كردنه‌كه دوو هه‌فته‌ی تر بێت، واته ڕۆژی 21 ی دوانزده تا عێراق بتوانێت سه‌نگی بخاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی 15 ی دوانزده.