سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به‌ره‌وپێشچوونی ئابوری عێراق هیوا به گه‌له‌كه‌ی ده‌دات كه داهاتوویه‌كی باشترییان هه‌بێت. سه‌رۆك ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆنی پایته‌خت سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ڕه‌وشی ئابوری عێراق گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێز بوش باسی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خوێندنگاكان، نه‌خۆشخانه‌كان و ژێرخانی ووڵاته‌كه و چۆنێتی په‌یداكردنی كارگوزاری نوێی كرد و گوتی دانیشتوانی شاره‌كانی نه‌جه‌ف و موسڵ ده‌ڵێن به‌ره‌وپێشچوونێكی دیار له ژیانیاندا ده‌بینن.
سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی دا به‌وه‌دا كه پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌میشه به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه نه‌چووه كه هیوایان بۆ خواستووه، هۆكاری ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه سه‌دامیه‌کان و تیرۆرسته‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك گوتی ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی حكومه‌تی عێراقی ده‌دات ئابوری ده‌یان ساڵ دواكه‌وتووی عێراق بگۆڕن چونكه ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین سه‌رچاوه‌كانی ووڵاته‌كه و به‌هره‌مه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رامۆش كردبوو.
ئه‌م گوتاره‌ی سه‌رۆك بوش یه‌كێكه له‌و زنجیره گوتارانه‌ی كه به نیازه سه‌باره‌ت به به‌رگریكردن له سیاسه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی عێراق.