له دادگاییه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی سه‌دام حوسه‌ین دا پێنج كه‌سی دیكه گه‌واهییانداو یه‌كه‌مین گه‌واهیده‌ری ژن له دژی سه‌دام و حه‌وت له ئه‌ندامانی ڕژێمه‌كه‌ی گه‌واهییاندا.
به مه‌به‌ستی پاراستنی ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه، ده‌نگه‌كه‌ی شێوێنرابوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌واهیده‌ره‌كه له پشتی په‌رده‌یه‌كه‌وه دانیشتبوو گه‌واهی خۆی ده‌دا. ئافره‌ته‌كه هه‌نسكی هه‌ڵده‌كێشا و باسی له‌وه ده‌كرد كه چۆن له ته‌مه‌نی شانزده ساڵیدا له به‌ندینخانه‌یه‌كی شاری دوجه‌یل له لایه‌ن پیاوانی ئاسایشی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه تاوه‌كی خۆی له به‌رده‌میاندا ڕووت بكاته‌وه.
سه‌رۆكی له كارخراوی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین، ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه‌دا بێده‌نگ دانیشتبو و تێبینی ده‌نوسی، له‌و كاته‌ی كه ئافره‌ته گه‌واهیده‌ره‌كه باسی له‌و دژواری و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتبوو بۆ دادگای ده‌گێڕایه‌وه.