به‌رپرسانی پۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشێكی خۆكوژی له لایه‌ن خۆكوژێكی فه‌له‌ستینیه‌وه له نێو بازاڕ و دوكانێك دا له باكوری ئیسرائیل، به لای كه‌م له هێرشه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی په‌نجا كه‌سی تریش بریندار بوون و ژیانی زۆربه‌شیان له مه‌ترسیدایه.
هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له بازگه‌یه‌كی پشكنینی ئاسایشی له ده‌روازه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه بازاڕ و دوكانه‌ی شاری نه‌تانیا بوو و گروپی میلیشیای جیهادی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی خستوه‌ته ئه‌ستۆی خۆی و سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ش گروپی ناوبراو كاسێتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه به تفه‌نگێك و ئارپیجی یه‌وه له به‌رده‌م ئاڵای ڕه‌شی گروپی جیهادی ئیسلامی‌دا ڕاوه‌ستاوه. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی هه‌مان گروپ له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵدا له هه‌مان شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئه‌نجامیان دابوو، تیایدا پێنج ئیسرائیلی كوژراون.
مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی سه‌رزه‌نشتی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی كرد‌و به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆركاری له قه‌ڵه‌مدا. هاوكات داوای له هێزه‌كانی ئاسایشی فه‌له‌ستینی كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌دا هه‌بووه ده‌ستگیرییان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاریاڵ شارۆن سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی داوای به‌ستنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی ده‌زگای ئاسایش بۆ تاو و توێ كردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد.