له دادگایه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رۆكی پێشووی عێراقی و حه‌وت له ئه‌ندامانی ڕژێمه‌كه‌ی، یه‌كه‌م گه‌واهیده‌ر ئه‌حمه‌د مه‌حمود قاسم شایه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به كوشتنكارییه‌كه‌ی شاری دوجه‌یل ی ساڵی 1982 دا. ناوبرا و له میانه‌ی گه‌واهیدانه‌كه‌یدا گوتی دوا به دوای هه‌وڵی كوشتنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین له شاری دوجه‌یل، ئاگاداربووم چه‌ندین كه‌س له لایه‌ن ڕێژێمی پێشووی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه كوژراون. له میانه‌ی گه‌واهیدانه‌كه‌یدا، چه‌ند جارێك گه‌واهیده‌ر له لایه‌ن به‌رزان ئیبراهیم ئه‌لتكریتی زڕبرای سه‌دام حوسه‌ینه‌وه قسه‌كانی پێ بڕا.
هه‌روه‌ها سه‌دام حوسه‌ین یش له میانه‌ی پرۆسه‌ی دادگایه‌كه‌دا هاواری كرد بژی عێراق، بژی عێراقی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی.
به‌ر له‌وه‌ی یه‌كه‌م گه‌واهیده‌ر له دژی سه‌دام حوسه‌ین ئاماده‌ی دادگاكه ببێت، یه‌كێك له پارێزه‌رانی سه‌دام حوسه‌ین به ناوی " رامسی كلارك" وه‌زیری دادی پێشووی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، داوای هێزێكی پاراستنی توندی بۆ تیمی به‌رگریكه‌ران كرد. پارێزه‌رانی داكۆكی كه‌ران له سه‌دام و تومه‌تبارانی یاوه‌ری بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌ر له‌وه‌ی ڕامسی كلارك داواكه‌ی پێشكه‌ش به دادگاكه بكات، له هۆڵی دادگاكه چوونه ده‌ره‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی دادوه‌ر داخستنی دادگایه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت، سه‌دام حوسه‌ین گوتی من له سێداره‌دان ناترسم. ئه‌وه‌ی شایانی باسه، به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه كه پیلانێكی یاخیبوانیان سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر دادگاكه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌دام حوسه‌ینیان پووچه‌ڵكردۆته‌وه.