سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كاربه‌ده‌ستێكی بواری نه‌وتی ده‌ستنیشان كرد بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وتی ووڵاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی سێ له به‌ربژاره‌كانی بۆ هه‌مان پۆست باوه‌ری په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
له دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌ماندا، كه له ته‌له‌فزیۆن بلاوكرایه‌وه، سه‌رۆكی ئێرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كاربه‌ده‌ست كازم ڤه‌زیری هه‌مانێ‌ی ده‌ستنیشان كرد بۆ پۆستی گرنگترێن وه‌زاره‌تی ئێران.
چاوه‌رێده‌كرێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له حه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م به‌ربژاره بده‌ن.
هه‌رسێ به‌ربژاره‌كانی پێشووی به‌رێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ره‌خنه‌یه‌كی زۆریان لێ‌گیرا له‌به‌ر كه‌می شاره‌زاییان له بواری نه‌وتدا. دوانیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌ت كرانه‌وه‌و سێیه‌میشیان به‌ربژاركردنی خۆی كێشایه‌وه.