پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له ناوه‌ندی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س كوژران و ده كه‌سی تر بریندار بوون. سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند كه‌وا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له گۆره‌پانی ته‌حریر له‌ژێر ئۆتۆمبیلێك شاردرابوو، به‌لام ئه‌مه پشت‌راست نه‌كراوه.
له هێرشێكی تر هه‌ر له پایته‌ختی عیراقی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له ئیمامی حوسه‌ینیه‌كی شیعه‌كان كرد‌و كوشتیان، كه هه‌روه‌ها به‌ربژاری هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی بوو كه له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه به‌رێوه ده‌چێت. پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا شێخ عه‌بدولسه‌لام عه‌بدولحوسه‌ین ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه له گه‌ره‌كی زه‌ییونه‌ی رۆژهه‌لاتی به‌غدا كوژرا.
هاوكات له‌شكری ئه‌مریكی له عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌و ته‌یپه ڤیدیۆیه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سێ رۆژ له‌مه‌و به‌ر نیشان ده‌دات كه تیایدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده ما‌رینزی ئه‌مریكی كوژران، هیچ راستی بۆ نیه.