سه‌رۆكی پاكستانی په‌رڤیز موشه‌ره‌ف ده‌لێت ئه‌ندامێكی باڵای ئه‌لقاعده له باكووری رۆژئاوای پاكستان كوژراوه.
جه‌نه‌رال موشه‌ره‌ف كوشتنی ئه‌بو هه‌مزه ره‌بیعه‌ی پشت‌راست كرد دوای گه‌رانه‌وه‌ی له سه‌ردانێكدا بۆ كوه‌یت.
كاربه‌ده‌ستانی پاكستانی رایانگه‌یاند كه ئه‌بو هه‌مزه كۆمانداری باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌لقاعده بووه و گوتیشیان ئه‌و و چوار كه‌سی تر رۆژی پێنجشه‌ممه له ته‌قینه‌وه‌یكدا له باكووری وه‌زیرستان كوژراون.
راپۆرتی جۆراو جۆر هه‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كوشتنی ئه‌بو هه‌مزه، كه له میسر له دایك بووه. كاربه‌ده‌ستانی پاكستانی ده‌لێن له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی مادده‌ی دروستكردنی بۆمب مردوه، به‌لام دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌لێن فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان موشه‌كێكی ئاراسته‌ی ئه‌و ماڵه كردووه كه تیایدا بووه.