له میسر، دوایترین خوله‌کانی هه‌ڵبژرادنه په‌رله‌مانتارییه‌کان به توند و تیژی و ده‌ست تێوه‌ردانی پۆلیس کۆتایی پێهات دوای ئه‌وه‌ی به‌ربژاره ئیسلامیه‌کان ده‌نگێکی زۆرییان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به ده‌ست هێنا.
له شارۆچکه‌ی بهڵتیم ی نزیک که‌فر ئه‌لشێخ، کاربه‌ده‌ستانی مافه‌کانی مرۆڤ و ته‌ندروستی ده‌ڵێن یه‌کێک له لایه‌نگرانی گروپی ئۆپۆزسیۆن کوژراوه و ده‌یان که‌سی دیکه بریندار بوون کاتێک پێکدادان له نێوان خه‌ڵک و پۆلیس ڕوویداوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شارۆچکه‌ی زیگازگ گوتویه‌تی رۆژی پێنج شه‌ممه، پۆلیس ڕێگه‌ی له چوونه‌وه‌ی ژووره‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ بنکه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان گرتووه و ده‌ستی خستۆته ناو پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌و ناوچه‌یه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌ر به ئیخوان ئه‌لموسلمینی لێیه. بێ له‌م ناوچه‌یه، ده‌ست تێوه‌ردانی پۆلیس له ناوچه‌کانی تری ووڵاتهکهشدا ڕاگه‌یه‌ندراوه که باوه‌ڕده‌کرێت لایه‌نگرانی به‌ربژاره‌کانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی لێیه.
دوا خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش بڕیار له‌سه‌ر 136 له 444 کورسیه‌کانی په‌رله‌مان ده‌دات. سه‌رۆک حوسنی موباره‌ت 10 کورسیه‌که‌ی تر دیاری ده‌کات. به‌ربژاره‌کانی ئیخوان ئه‌لموسلمین تاوه‌کو ئێستا 76 کورسیان بردۆته‌وه له کاتێکدا ته‌نها 15 کورسیان له په‌رله‌مانی ئێستادا هه‌یه.