كۆنگرسمانی كۆماری ستانی په‌نسلڤانیای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق به‌هۆی كاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی ماشێنه‌وه بریندار بوو ده‌ڵێت: سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له عێراق دژی كشانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هێزه ئه‌مریكاییه‌كانن.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێز تیم مێرفی ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكاییانه‌ی له عێراق چاوم پێیان كه‌وت گوتویانه كشانه‌وه‌ی خێرای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو ڕه‌نجی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕدا له عێراق كوژراون و بریندار بوون به فیڕۆ ده‌ڕوات.
جێی باسه، تیم مێرفی به یاوه‌ری دوو ئه‌ندامی كۆنگرسی پارتی دیموكراته‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ڕێوه بوون، ماشێنه‌كه‌یان له پێناو ئه‌وه‌ی خۆی له‌و ماشێنه‌ی به‌ره‌و ڕوویان ده‌هات لابدات، ماشێنه‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا.