شه‌ش ئێرانی بوونه‌ته دوایترین قوربانیه‌كانی شه‌پۆله‌كانی ڕفاندنی ئه‌م دواییه له عێراق.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و ئێرانیانه به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له شارۆچكه‌ی به‌له‌د، كه 70 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌غداوه دووره، به‌ره‌و شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق به‌ڕێكه‌وتوون كاتێك كه یاخیبوان هێرشیان كردونه‌ته سه‌ر.
فڕاندنی ئه‌م كۆمه‌ڵه ئێرانیه دوا به دوای فڕاندنی ئه‌و پێنج خۆرئاواییه هات كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له عێراق فڕێندران. ژنێكی ئه‌ڵمانی به ناوی سوزان ئاشتۆف و شۆفێره‌كه‌ی یه‌كێكن له‌و فڕێنراوانه‌ی له دره‌نگانێكی ڕۆژی هه‌ینیه‌وه دیار نه‌ماون.
تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئه‌ڵمانی ئارد ده‌ڵێت وێنه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و فڕێنراوانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه و فڕێنه‌رانیشیان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان ده‌كه‌ن گه‌ر هاتوو به‌رلین له هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراق ڕانه‌وه‌ستێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، چوار كارمه‌ندی خۆرئاوایی كه بریتی بوون له ئه‌مریكیه‌ك، دوو كه‌نه‌دی و به‌ریتانیه‌ك فڕێندرابوون.
هاوكات ڕۆژی دووشه‌ممه، دوو به‌ریتانی له میانه‌ی هێرشێكدا بۆ سه‌ر پاسێك كوژران كه ژماره‌یه‌ك موسوڵمانی شیعه‌ی تیادا بوو و به‌ره‌و شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق له باشوری ووڵات به‌ڕێده‌كه‌وتن. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه دوو سیاسه‌تمه‌داری سونه كوژراون، یه‌كێكیان ئه‌ندامێكی باڵای پارتی ئیسلامی عێراقیه و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی مانگی داهاتوو به‌ربژار كردبوو.