بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌رێمی كه‌ناری كه‌نداوی فارسی هه‌ژاند و بووه هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده كه‌س و بریندار بوونی ده‌یان كه‌سی تر.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند كه‌وا بومه‌له‌رزه‌كه به هێزی پێنج و له‌ده‌دا نۆ به پێوانه‌ی ڕه‌خته‌ر نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه له نزیك دورگه‌ی قشم روویدا. ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند نه‌خۆشخانه خۆجێیه‌كان پڕی خه‌ڵكی بریندار بوون.
تاكو ئێستا كه‌وتنی زیانی گه‌وره به شاری به‌نده‌ر عه‌باس رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
شایانی باسه قشم گه‌وره‌ترین دورگه‌ی ئێرانه له كه‌نداوی فارس و نزیكی سه‌د هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژیت.
له مانگی دوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌هێزی شه‌ش و له‌ده‌دا چوار باكوری قشمی هه‌ژاند و بووه هۆی كوشتنی زیاتر له شه‌ش سه‌د كه‌س. هه‌روه‌ها دوو سال له‌مه‌و به‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری به‌می هه‌ژاند و بووه هۆی كوشتنی زیاتر له سی و یه‌ك هه‌زار كه‌س.