هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ڕۆژی دووشه‌ممه له باشوری به‌غدای پایته‌خت ته‌قه‌یان له ماشینێكی مه‌ده‌نی كردووه و له ئاكامدا به لای كه‌م سێ سه‌رنشینی ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یان كوشتووه كه منداڵێك له نێویاندا بووه. سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، سه‌ربازانی ئه‌مریكایی ده‌ڵێن بۆیه ته‌قه‌یان له ماشینه‌كه كردووه له به‌رئه‌وه‌ی كاتێك فه‌رمانی ڕاوه‌ستانیان به شۆفێره‌كه داوه، شۆفێره‌كه فه‌رمانه‌كه‌یانی فه‌رامۆش كردووه.
هاوكات، ستیڤ ۆرن، ئه‌فسه‌ری باڵای ئه‌مریكی مه‌خابنی خۆی له مه‌ڕ ڕووداوه‌كه ڕاگه‌یاند و به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی له قه‌ڵه‌مدا و گوتیشی هه‌ڵه‌ی له‌م جۆره كه‌متر ڕووی ئه‌دا، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ڕۆژانه نه‌كرایه ئامانجی هێرشه خۆكوژییه‌كانی به ماشێن ده‌كرێنه سه‌ریان.
هه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌م ڕووداوه، ماشێنێكی بۆمب ڕێژكراو له هه‌مان شوێندا ته‌قیه‌وه له‌و ساته‌ی كاروانێكی ئه‌مریكا به‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بوو، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش كوژرانی چوار عێراقی لێكه‌وته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی قاهیره گوتی ئه‌و داخوازه ووتوێژ له‌گه‌ڵ یاخیبوانی عێراقی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ڕژێمی پێشوودا بكات.