سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئه‌ریاڵ شارۆن وازی له پارته‌كه‌ی خۆی، لیكود هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌ڵێت پارتی لیكود چیتر ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه پێشه‌وایی ووڵات بكات و له ئاستی جێبه‌جێكردنی ئامانجه نیشتیمانیه‌كانیدا بێت.
له میانه‌ی ووته‌كانیدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌ریاڵ شارۆن گوتی به‌ر له سی ساڵ هاوكاریم له دامه‌زراندنی پارتی لیكود كرد، له پێناو به‌خشینی هیوا بۆ ئیسرائیلیه‌كان، به‌ڵام ده‌ڵێت ئێستا ئه‌و هیوایه نه‌ماوه. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا گوتیشی ئه‌و پارته نوێیه‌ی كه به نیازه دای بمه‌زرێنێت له پێناو دامه‌زراندنی سنوری هه‌میشه‌یی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كاندا كار ده‌كات.
ئه‌ریاڵ شارۆن ده‌شڵێت هیچ پلانی كشانه‌وه‌ی زیاتری یه‌كلایانه‌ی له كه‌ناری ڕۆژئاوای داگیركراو نیه، هاوشێوه‌ی ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدرا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له ده‌مێكی زووی ئه‌مڕۆدا ئه‌ریاڵ شارۆنی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل سه‌رۆك موشێ كاتساڤی له ده‌ست له كاركێشانه‌و‌ه‌كه‌ی خۆی ئاگاداركرده‌وه و داواشی لێ‌كرد په‌رله‌مانی ئیسرائیلی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختیش ئه‌نجام بدرێت.
پێشبینیه‌كی زۆر له ئارادایه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی سێی ساڵی داهاتوو له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیری فه‌له‌ستینی نه‌بیل شه‌عت ده‌ڵێ لێپرسراوی فه‌له‌ستینی به ئاگاوه چاودێری گۆڕانكارییه سیاسیه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه داهاتووی خۆیان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌ڵبسه‌نگێنن.