سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی چینی هو ژینتا‌و سۆزیان دا هاوكاری له چه‌ند بوارێكدا بكه‌ن، له‌وانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی بازرگانی ووڵاته‌كانیان، له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یان ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له بێژینگ.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، به‌رێز هو گوتی چین هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی زیادی بازرگانی له‌گه‌ل ئه‌مریكا و ئه‌نجامدانی ریفۆرمی دراوی و نه‌هێشتنی سه‌رپێچیه‌كانی مافی سامانداری.
سه‌رۆك بوش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه گوتی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ل چین بۆ كردنه‌وه‌ی بازاره‌كانی بۆ كه‌لوپه‌ل‌و خزمه‌تگوزاری ئه‌مریكی.
هه‌ردوو سه‌رۆك هه‌روه‌ها سه‌نگیان خسته سه‌ر هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانیان بۆ به‌رسنگرتنی بلاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده و رازیكردنی كۆریای باكوور بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی بكێشێته‌وه.
سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها داوای له چین كرد زیاتر رێگا به ئازادیه‌كانی كۆمه‌لایه‌تی، سیاسی و ئاینی بدات.