Accessibility links

حكومه‌تی ئوردن ژنێكی عیراقی به‌شدار له هێرشه‌كانی عه‌ممان ده‌ستگیر ده‌كات


حكومه‌تی ئوردنی رایگه‌یاند كه‌وا ژنێكی عیراقی ده‌ستگیر كراوه كه به نیاز بوو له هێرشه خۆكوژیه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه له عه‌ممان خۆی بته‌قێنێته‌وه.

كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن ژنه‌كه خێزانی یه‌كێك له سێ هێرشبه‌ره‌ خۆكوژیه عیراقیه‌كانه كه په‌نجاو حه‌فت كه‌سیان له سێ ئۆتێلی عه‌ممان كوشت.

كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن بۆمبی ژنه‌كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له ئاهه‌نگێك كه له ئۆتێلی رادسۆن به‌رێوه‌ ده‌چوو و مێردی داوای لێكردوه شوێنه‌كه جێ بهێلێت پێش ئه‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه.

كاربه‌ده‌ستانی ئوردنی ده‌ڵێن برای ژنه‌كه هاوكارێكی سه‌ره‌كی رێبه‌ری ئه‌لقاعده له عیراق ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی بووه‌و له شاری فه‌للوجه‌ی عیراقی كوژراوه.

گروپی ئه‌لقاعده له عیراق به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كان راگه‌یاندوه.

XS
SM
MD
LG