كۆنفرانسێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفۆرمی ئابووری، دیموكراسی و سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له به‌حره‌ین به‌سترا.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا دابینكردنی سه‌د ملیۆن دۆلار راگه‌یاندرا بۆ به‌هێزكردنی ئابووری ناوچه‌كه، كه ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌شه ده‌كات و رێژه‌ی بێكاری لاوه‌كانیش زیاد ده‌بێت.
ئه‌مریكا په‌نجا ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌كات و هه‌ریه‌كه له میسر و مه‌غریب هاوكاری دراوی ده‌كه‌ن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دۆنده‌لیزا رایس، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بوو و له گوتارێكدا گوتی بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسیه‌كی درێژ خایه‌ن به‌ده‌ست بێت ده‌بێت ئابووری گه‌شه بكات و چینی ناوه‌ندی كۆمه‌لگا به‌ره‌و پێش بچێت.
هه‌روه‌ها په‌نجا ملیۆن دۆلار بۆ به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی " بنچینه‌ی پاشه‌رۆژ'' دابین كرا، بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و ئه‌نجامدانی ریفۆرمی سیاسی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست.