سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان له سه‌ره‌دانێكی چاوه‌رێنه‌كراودا ئه‌مرۆ شه‌ممه گه‌یشته عیراق و هاوكات ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بازارێكی به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س كوژران.
به‌رێز ئه‌نان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری گرێدا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان كۆبونه‌وه.
به‌رێز ئه‌نان پیشتیوانی خۆی راگه‌یاند بۆ كۆنفرانسی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی كه له‌لایه‌ن كۆمكاری عه‌ره‌بی پێشنیاری به‌ستنی له قاهیره كراوه.
شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ره‌دانی به‌رێز ئه‌نانه بۆ عیراق له وه‌تای له‌سه‌ر ده‌سه‌لات لادانی سه‌دام حوسێن له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له مانگی چواری سالی دوو هه‌زار و سێ.