گروپی ئه‌لقاعده له عیراق رایگه‌یاند چوار رایگه‌یاند كه‌وا چوار عیراق، كه یه‌كێكیان ژن بووه، هێرشه خۆكوژیه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه له عه‌ممان ئه‌نجام داوه، كه تیایدا په‌نجا و حه‌فت كه‌س كوژران.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیری ئوردونی، مه‌روان موعه‌شه‌ر، ئه‌مرۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند كه‌وا حكومه‌تی ئوردونی هیچ زانیاریه‌كی نیه بۆ پشت‌راست كردنی راگه‌یاندنه‌كه‌ی گروپی ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی. هه‌روه‌ها گوتیشی دوازده كه‌س ده‌ستگیر كراون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كی زیاتر بدات.
ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه ئه‌مرۆ هه‌ینی گه‌یشته په‌نجا و حه‌فت كه‌س، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی به‌نه‌ژاد عه‌ره‌ب، موسته‌فا عوقاد، به هۆی گرانی برینه‌كانی كۆچی دوایی كرد.
له لایه‌كی تره‌وه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگتووه‌كان كۆفی ئه‌نان، كه ئێستا سه‌ره‌دانی ئوردون ده‌كات، گوتی هێچ ئایدلۆژیایه‌ك كوشتنی خه‌لكی بێ گوناهـ به ڕ‌ه‌وا نازانێت.