كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گه‌یشته عێراق تاوه‌كو هانی دانیشتوانه‌كه‌ی بدات له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا جیاوازییه‌كانی بیروبۆچونیان به‌لاوه بنێن.
خانم رایس له زوویه‌كی ڕۆژی هه‌ینی له ووڵاتی به‌حره‌ینه‌وه گه‌یشته شاری موسڵ كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سونه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی خانم رایس له كاتێكدا هات كه ڕووداوی توند و تیژی له عێراق به‌رده‌وامه. له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له چێشتخانه‌یه‌ك 35 كه‌س له به‌غدا كوژرا. هه‌روه‌ها له شاری تكریت له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر 7 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.