هێرشه تیرۆرستیه‌کانی ڕۆژی چوار شه‌ممه کرانه سه‌ر ژماره‌یه‌ک له هۆتێله‌کانی عه‌مان، ئوردونیه‌کانی دووچاری توڕه‌یی و شۆک کرد و خۆڕاگری خۆیان نیشاندا. له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌دا 56 که‌س کوژران و زیاتر له 100 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئوردونیه‌کانیش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپیشاندانیان ساز کرد.
له شوێنی ڕووداوه‌که، هیچ نیشانه‌یه‌کی پارچه‌ی له‌شی مرۆڤ به‌دی نه‌کرا، به‌ڵام هێشتا پۆلیس به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له شوێنی ڕووداوه‌که کۆبونه‌ته‌وه.
هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوجه‌رگه‌ی گه‌ڕه‌کێکی ئاست به‌رزی عه‌ماندا ڕوویدا و دانیشتوویه‌کی ئه‌و ناوچه‌یه به ناوی خه‌لیل که له بانق کار د‌ه‌کات و ڕازی نه‌بوو به ڕاگه‌یاندنی ناوی دووه‌می خۆی گوتی " ئه‌گه‌ر گوێت لێیه ئه‌وان ده‌ڵێن چی، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه ناترسین و ئه‌مه ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌مێکی نوێ نیه به‌ڵکو کارێکی توندڕه‌وییه له دژی ئوردون ئه‌نجام دراوه و جارێکی تر دووباره نابێته‌وه."
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردونی به‌ڵێنیان داوه به‌وه‌ی به شوێن ئه‌ندامانی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی گروپی تیرۆرست له عێراقدا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌م گروپه‌ی که به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه نیشانداوه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌ستگیرکراوه، به‌ڵام جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوردون مه‌روان موشعه‌ر له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕازی نه‌بوو به ڕاگه‌یاندنی وورده‌کارییه‌کانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌و باره‌یه‌وه له ئارادایه.
له واشنتۆنیش، سه‌رۆک بوش به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵلای ئوردون کرد و دڵگرانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه نیشاندا‌و پێی گوت که‌وا ئاماده‌ن هه‌موو جۆره یارمه‌تی و پشتگیرییه‌کیان له دژی تیرۆرستان بۆ دابین بکه‌ن.