توندوتیژی له چه‌ند شارێكی تری فه‌ره‌نسادا جارێكی تر ده‌ستیپێكردۆته‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاتوچۆ له شه‌واندا قه‌ده‌غه كراون به‌و ئامانجه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی دزین و سوتاندن و وێرانكارییه ڕابگیرێت كه بۆ نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه له ئارادایه.
لاوه یاخیبووه‌كان له شه‌وی چوارشه‌ممه‌دا، زیاتر له 600 ئۆتۆمبیلیان له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا سوتاندووه و ئه‌مه‌ش كه‌مترێكه له‌وه‌ی له شه‌وانی تردا ئه‌نجامدراون. پۆلیس ده‌ڵێت 204 كه‌س له میانه‌ی دوایترین توندوتیژییه‌كاندا ده‌ستگیر كراون كه زۆربه‌یان لاوی موسوڵمان و به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌فه‌ریقای باكور بوون.
هه‌ندێ له شاره‌كانی كه هاتوچۆیان له شه‌واندا قه‌ده‌غه كردووه، شاری ئامیهنسه. له‌م شاره‌دا، فرۆشتنی به‌نزین و نه‌وت به لاو قه‌ده‌غه كراوه تاوه‌كو ڕێگه له‌و ئاگر كهوتنهوانه بگیرێت كه لاوه‌كان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن.
له شاری لیۆنی باشوری فه‌ره‌نساش، كاربه‌ده‌ستان ناچاربوون سیسته‌می شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مین دابخه‌ن دوای ئه‌وه‌ی بۆمبێك له یه‌كێك له بنكه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه له دره‌نگانێكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ته‌قیه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه هیچ كه‌سی بریندار نه‌كرد.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا دۆمه‌نیك دی ڤلپین حاڵه‌تی
ته‌نگه‌تاوی له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا ڕاگه‌یاند. له ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا، به‌ڕێز دی ڤلپین ژماره‌یه‌ك بابه‌تی خسته ڕوو كه پێویسته به ووردی باس بكرێت له‌وانه‌ش بێ كاری، لاوازی ئاستی خوێندنگاكان و جیاوازیكردن كه زۆربه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ئاژاوهیهن كه ئێستا له ووڵاته‌كه‌دا به‌رپابووه.
سه‌باره‌ت به زانینی هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕووداوانه‌ی دوایی فه‌ره‌نسا، هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر بارزان فه‌ره‌ج له فه‌ره‌نسا سازداوه و بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.