کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ئاژانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان باوه‌ڕده‌که‌ن ژماره‌ی قوربانیه‌کانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی مانگی ڕابوردوو له 86 هه‌زار که‌س زیاتر بێت و به‌رزتریش ببێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاندووه که‌وان ئه‌م ئاماره نوێیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌که بووه له لایه‌ن بانکی جیهانی و بانکی به‌ره‌وپێشچوونی ئاسیا که کار له‌گه‌ڵ ئاژانسه ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی فریاگوزاریدا ده‌که‌ن.
به‌ڵام کۆمیته‌ی فریاگوزاری فیدرالی پاکستان تاوه‌کو ئێستا ژماره‌ی قوربانیه‌کانی نه‌گۆڕیوه که بۆ دوا جار له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا گوتی ژماره‌ی قوربانیه‌کان گه‌یشتۆته 73، 276 که‌س.
هاوکات، کاربه‌ده‌ستی باڵای فریاگوزاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ژان ئێگلاند گوتویه‌تی ئاژانسه‌که‌ی ئه‌و به نیازن یاریده‌ی 350 هه‌زار که‌س بده‌ن که پێشبینی ده‌کرێت له وه‌رزی زستاندا ناوچه شاخاوییه‌کان جێ بهێڵن. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئێگلاند هۆشداری ئه‌وه‌یدا که کاتی که‌م به ده‌سته‌وه ماوه تاوه‌کو یارمه‌تیه‌کان بۆ ئه‌و ناوچانه پێش هاتنی سه‌رما بگه‌یه‌ندرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه، پاکستان و هندستان سنوری نێوان هه‌ردوو ووڵاتیان کرده‌وه تاوه‌کو یارمه‌تیه‌کان بۆ ناوچه زیان پێگه‌یشتووه‌کان بگه‌یه‌ندرێت.
جێی باسه، دوای ڕوودانی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ی که به پێوانه‌ی ڕه‌خته‌ر 7.6 پله بوو، سێ ملیۆن که‌س بێ ماڵ و جێگه بوون.