ئاژانسێکی هه‌واڵی ئێرانی ده‌ڵێت ئێران به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی داوای له یه‌کێتی ئه‌وروپا کردووه ووتوێژه ڕاگیراوه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ بکرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس گوتویه‌تی عه‌لی لاریجانی دانوسانده‌ری باڵای به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران نامه‌یه‌کی بۆ به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ناردووه و تیایدا داوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ووتوێژه‌کان د‌ه‌کات. تاوه‌کو ئێستاش یه‌کێتی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌ی ئێرانی نه‌داوه‌ته‌وه.
ووتوێژه‌کانی نێوان هه‌ردوولا له مانگی هه‌شتی ڕابوردوودا ڕاگیرا کاتێک که تاران یارمه‌تیه ئابوری و سیاسیه‌کانی ئه‌وروپیه‌کانی ڕه‌تکردبووه که بڕیاربوو به ئێران ببه‌خشرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه ناوه‌کیه‌کانی ڕابگرێت.
له جیاتی، تاران چالاکیه‌کانی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی سه‌ر له نوێ ده‌ستپێکرده‌وه، ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتی که‌وا ئێران هاوکاری پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی نه‌کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی ئێران له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێگای به پشکنه‌رانی ئاژانسی ناوبراو داوه سه‌ردانی ده‌زگا له‌شکرییه ئاسایش تونده‌کان بکه‌ن که ئه‌مریکا گومانی لێده‌کات چه‌کی ناوه‌کی لێ دروست ده‌کرێت.