سه‌رۆك بوش له‌گه‌ل سه‌رۆكی به‌رازیل لویس لولا دا سیلڤا كۆده‌بێته‌وه و چاوه‌رێ ده‌رێت باسی كێشه‌كانی بازرگانی بكه‌ن.
له گوتارێكدا بۆ رێبه‌رانی لاوانی به‌رازیلی، سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌مریكا هاوڕێی به‌رازیله‌و واشنتۆن ده‌یه‌وێت ووڵاتانی ئه‌مریكای لاتین پێشكه‌ون و گه‌شه بكه‌ن.
سه‌رۆك بوش رۆژی شه‌ممه گه‌یشته شاری به‌رازیلیا دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ئه‌مێریكاس كرد له ئه‌رژه‌نتین و شانده به‌شداربووه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازادی هه‌رێمی.
پرسیار له سه‌رۆك بوش كرا له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له دژی كران، سه‌رۆك گوتی دیموكراسی هانی سه‌رهه‌ڵدانی بیروباوه‌ری جیاواز ده‌دات و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ئه‌رژه‌نتین كران له ئه‌مریكاش كراون و ده‌كرێن.