له شه‌پۆلێكی نوێی توندوتیژی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یازده كه‌س له عیراق كوژران .
له باكووری به‌غدا و نیزك به‌عقوبه، چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده سه‌ر خالێكی پشكنینی پۆلیس و شه‌ش ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان كوشت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده كه‌سی تریان بریندار كرد.
له شارۆچكه‌ی توزخورماتوی نزیكی كه‌ركوكیش و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له نزیكی كاروانێكی له‌شكری عیراقی، پێنج كه‌س كوژران و چواری تریش بیرندار بوون.
له لایه‌كی تره‌وه، چه‌كدارانی ئه‌لقاعده هه‌ره‌شه‌كانیان نوێ كرده‌وه بۆ كوشتنی دیبلۆماتانی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌غدا، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی رایانگه‌یاند كه دوو كارمه‌ندی بالیۆزخانه‌ی مه‌غریبی ده‌كوژن.