کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان له شارۆچکه‌ی جه‌نین له باکوری که‌ناری خۆرئاوا ته‌قه‌یان له کوڕه لاوێکی فه‌له‌ستینی کردووه.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه ده‌ڵێن ڕۆژی پێنج شه‌ممه گولله‌یه‌ک به‌ر سه‌ری ئه‌و کوڕه که‌وتووه کاتێک که سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان ته‌قه‌یان له گروپێکی فه‌له‌ستینیه‌کان کردووه که موشه‌کیان بۆ هه‌ڵداون.
په‌یامنێرێکی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس یش ده‌ڵێت حاڵه‌تی ئه‌و کوڕه لاوه له مه‌ترسیدایه. دانیشتوانی ناوچه‌که ده‌ڵێن سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان له شارۆچکه‌که‌دا بوون و به شوێن ئه‌ندامه‌کانی جیهادی ئیسلامی‌دا گه‌ڕاون.
هاوکات، چه‌کداره‌کانی حه‌ماس که هه‌ڕه‌شه‌ی تازه نه‌کردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ئاگر به‌ستیان کردووه ده‌ڵێن ئه‌وان کارکردن به‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه کاتێک درێژ ده‌که‌نه‌وه که سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان کاره توندوتیژییه‌کانیان ڕابگرن و زیندانه فه‌له‌ستینیه‌کان ئازاد بکه‌ن.