ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌لیکۆپته‌رێکی ئه‌مریکیان له نزیک خۆرئاوای شاری رومادی خستۆته خوارێ.
له‌شکری ئه‌مریکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتی به‌رده‌وامن له لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆکاری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره و ته‌ماشاکردنی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که باس له به‌کارهێنانی موشه‌ک ده‌که‌ن. ئه‌وه‌بوو له ئه‌نجامدا دوو ما‌رینزی ئه‌مریکی گیانیان له ده‌ستدا.
ئه‌لقاعیده له عێراق که له لایه‌ن ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوییه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت له ماوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی تری سه‌ر ئینته‌رنێتدا ڕایگه‌یاندووه که‌وا به نیازن ئه‌و دوو کارمه‌نده‌ی باڵیۆزخانه‌ی مه‌راکیش بکوژن .
هاوکات پۆلیس له به‌غدا ته‌رمی 11 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که باوه‌ڕده‌کرێت پاش فڕاندنیان کوژرابن. هه‌روه‌ها سه‌ربازێکی ئه‌مریکی له نزیک به‌عقوبه‌ی باکوری به‌غدا کوژراوه.
ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ش له کاتێکدا دێن که موسوڵمانه سونه‌کانی عێراق ڕۆژی پێنج شه‌ممه ده‌ستیان به مه‌راسیمی ئاینی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان کرد و کۆتای‌یان به مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان هێنا. موسوڵمانه شیعه‌کانیش ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست به جه‌ژن ده‌که‌ن.