ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراوییان له نزیك سنوری عێراق ته‌قاندۆته‌وه. ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی برینداربوونی 23 كه‌س و زیانی به ده‌یان بینا و خانوبه‌ره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه.
ئۆفیسی فه‌رمانداری ناوچه‌ی هه‌كاری ده‌ڵێت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له دره‌نگانێكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له شارۆچكه‌ی شهمزدینان ڕوویدا كاری پارتی كرێكارانی كوردستان بووه. دوا به دوای ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، سه‌ربازه توركه‌كان خاڵی پشكنینیان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه‌دا داناوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ناتۆڵیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا فه‌رمانداری هه‌كاری ئۆردوگان گوربوز ده‌ڵێت گومانلێكراوه‌كان له زینداندان، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
توركیا بۆ چه‌ند جارێك داوای له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوه كوردانه له‌ناو به‌رێت كه بنكه‌یان له باكوری عێراقدا هه‌یه.
جێی ئاماژه‌پێكردنه، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پارتی په‌كه‌كه به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.