له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت دوو ما‌رینزی ئه‌مریكی له میانه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی شاری رومادی له خۆرئاوای عێراق كوژراون.
ٍٍقسهكهرێكی له‌شكری گوتویه‌تی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌م ڕووداوه له ئارادایه و هیچ زانیارییه‌كی زیاتری نه‌داوه.
هاوكات، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن ئه‌وان مه‌شق و ڕاهێنان پێكردن له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یاخیبوان بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه فراوان پێده‌كه‌ن كه بۆ عێراق ڕه‌وانه ده‌كرێن به تایبه‌تی دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌كێك له مانگه هه‌ره خوێناوییه‌كان بۆ سه‌ربازه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكی له ووڵاته‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی نیورك تایمز ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌فسه‌ره‌كان و مارینهكانی له‌شكری ئه‌مریكی له بنكه‌یه‌كی مه‌شق كردنی نوێ له تاجی باكوری به‌غدا ڕاهێنانیان له‌سه‌ر دوایترین تاكتیهكهكانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو و چۆنێتی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كانی یاخیبوانی عێراقی پێده‌كرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه، پیته‌ر په‌یس ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای له‌شكری ئه‌مریكی گوتی له‌ده‌ستدانی 93 ئه‌ندامی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق له ماوه‌ی مانگی ڕابوردوودا به لای ئه‌وه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو، چونكه ژماره‌ی هێرشه‌كان له مانگی ڕابوردوودا به‌هۆی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی به‌رنوسی ده‌ستوری نوێی عێراقیه‌وه زیادییان كرد.
جێی باسه، عێراقیه‌كان له پانزده‌ی مانگی دوانزده‌ی داهاتوودا جارێكی تر ڕوو ده‌كه‌نه سندوقه‌كانی ده‌نگدان و حكومه‌تێكی نوێی ووڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.