ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تێكڕایی ده‌نگ بڕیارێكیان په‌سه‌ند كردووه و داوا له سوریا ده‌كه‌ن هاوكاری ئه‌و پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات كه سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری له ئارادایه.
بڕیاره‌كه له لایه‌ن ڕۆژئاواوه پشتیوانی ده‌كرێت و هۆشداری كرده‌وه‌ی زیاتری دیارینه‌كراوی تریش ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو سوریا هاوكاری لێكۆڵه‌ره‌وان نه‌كات. له دوایین ساته‌كانی ووتوێژدا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئه‌ندام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ی پێشتر سه‌باره‌ت به دانانی گه‌مارۆی ئابوری له دژی سوریا پێشكه‌شكرابوون.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا فشارییان بۆ ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره هێنا دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هه‌فته‌ی ڕابوردووی ن.ی كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی سوریا و لوبنانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی كه ده‌ستیان له كاری كوشتنی ره‌فیق حه‌ریری و 20 كه‌سی دیكه‌دا هه‌بووه كه له مانگی دووی ڕابوردوودا ئه‌نجامدرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خانم كۆنده‌لیزا رایس گوتی بڕیاره‌كه ڕوونی ده‌كاته‌وه سوریا ڕووبه‌ڕووی ئاكامی جدی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاوكاری نه‌كات كه سه‌باره‌ت به كاری كوشتنكاری حه‌ریری ئه‌نجام ده‌درێت.
سوریاش ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن.ی ده‌ربڕی و سۆزی داوه كه بۆ خۆی لێكۆڵینه‌وه به‌ڕێوه ببات.