له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مینی سه‌ر شه‌قام له به‌غدای پایته‌خت شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه لێپرسراوانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراو به ماشێنێكی هێزێكی گه‌ڕۆك له نزیك شارۆچكه‌ی یوسفیه‌ی باشووری خۆرئاوای به‌غدا چوار سه‌رباز ده‌كوژرێن، هه‌روه‌ها دوو سه‌ربازی تری ئه‌مریكی له ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا له نزیك شارۆچكه‌ی به‌له‌د كوژراون.
هاوكات لێپرسراوانی له‌شكری له عێراق ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئه‌مریكی ئه‌ندامێكی تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌یان كوشتووه كه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی عه‌ره‌بستانی سعودییه و باوه‌ڕده‌كرێت ده‌ستی هه‌بووبێت له هێنانی تیرۆرستانی ده‌ره‌كی به شێوه‌یه‌كی نهێنی بۆ ناو عێراق.
له لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ده‌ڵێت زڕبرای سه‌دام حوسێن كه له زینداندایه (به‌رزان ئیبراهیم ئه‌لحه‌سه‌ن ) ڕێگه‌ی پێداویستی ده‌رمانی بۆ دابین ده‌كرێ تاوه‌كو بۆ نه‌خۆشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ر بكرێت. جێی باسه، ئه‌لتكریتی له گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌ین به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی تاوانبار كراوه و ڕووبه‌ڕوی دادگا ده‌بێته‌وه.