Accessibility links

زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه پایته‌ختی هندستان ده‌هه‌ژێنێت


زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه نیوده‌لهی پایته‌ختی هندستانی هه‌ژاند و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چل‌و نۆ كه‌س كوژران و به‌ده‌یان كه‌س بریندار بوون.

پۆلیس ده‌لێت ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له بازاری پاهارگه‌نج روویدا كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ستاسۆنی سه‌ره‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نیوده‌لهی.

چه‌ند خوله‌کێك دوای ئه‌و، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له بازاری سه‌رۆجینی روویدا كه ده‌كه‌وێته باشووری پایته‌خت.

ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌میش له ئۆتۆبیسێك و چواره‌میش له شوێنێكی تاراده‌یه‌ك چۆل روویاندا. كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن كاتی ته‌قینه‌وه‌كان وا راده‌گه‌یه‌نن كه هێرشه‌كان رێكخرابوون.

XS
SM
MD
LG