ئیسرائیل هێرشه‌كانی له دژی چه‌كدارانی فه‌له‌ستینی چڕتر كردۆته‌وه‌و دووه‌م هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێك له غه‌زه ئه‌نجامدا كه چه‌كداری گۆمانلێكراوی تێدابوو. ریپۆرته به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه‌وا له هێرشه‌كه‌دا فه‌له‌ستینیه‌ك له شارۆچكه‌ی به‌یت حانون كوژراوه.
له‌شكری ئیسرائیلی ده‌موده‌ست داخویانی له‌سه‌ر كرده‌وه له‌شكریه‌كه نه‌دا، به‌لام له‌وه‌تای رۆژی چوارشه‌ممه هێرشه‌كانی ده‌ستپێكردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جیهادی ئیسلامی به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به هێرشێكی خۆكوژی راگه‌یاند كه تیایدا پێنج ئیسرائیلی كوژران. جیهادی ئیسلامی گوتی ئه‌م هێرشه وه‌ڵامێك بوو بۆ كوشتنی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
ئه‌مرۆ هه‌ینی له غه‌زه به هه‌زاران كه‌س به‌شداریان له رێوره‌سمی ناشتنی حه‌وت فه‌له‌ستنی كرد كه چواریان ئه‌ندامی جیهادی ئیسلامی بوون و له هێرشێكی ئاسمانی رۆژی پێنجشه‌ممه كوژران.