سه‌رۆكی ئێران سوره له‌سه‌ر ئاخاوتنه‌كانی، كه داوای له‌ناوبردنی ئیسرائیلی كردووه و ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ل به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌رانی دژی ئیسرائیل به‌شداری له رێپێوانی "رۆژی قودس"ی كرد له تاران.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مه‌حكومكردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاخاوتنه‌كانی به كه‌مزانی، كه له كۆنفرانسێكی دژی زایۆنی له‌م حه‌فته‌یه‌دا داوای سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له نه‌خشه‌ی جیهانیدا كردبوو.
سه‌رۆكی ئێرانی به ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئازاده هه‌ر ئاخاوتنێك بكات، به‌لام ئاخاوتنه‌كانی ئه‌و هیچ گرانێكیان نیه. ووتیشی ئیسرائیل فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ده‌یه‌وێت هیچ كه‌سێك به‌رهه‌لستی نه‌كات. هه‌روه‌ها ووتی كه بیروباوه‌ری ئه‌و بیروباوه‌ری گه‌لی ئێرانه.
ئیسرائیل له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داوای راگرتنی ئه‌ندامه‌تی ئێرانی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری ووڵاتان ئاخاوتنه‌كانی سه‌رۆكی ئێرانیان مه‌حكوم كردووه.
جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی گشتی بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به ئاخاوتنه‌كانی رێبه‌ری ئێرانی، به‌لام كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستنی و تورك ناره‌زایی خۆیان ده‌ربریوه.