سێ پارتی عه‌ره‌بی سونه‌ی عێراق ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانی مانگی دوانزده‌ی داهاتوو بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌میشه‌یی، هاوپه‌یامنیه‌ك پێك ده‌هێنن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی عێراقی، پارتی ئیسلامی عێراقی و ئه‌نجومه‌نی دایه‌لۆگی نیشتمانی عێراقی بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م بڕیاره‌شیان ڕۆژێك پاش ده‌رچوونی ئاكامی ریفرانۆم هات كه نیشانی‌دا له سه‌دا 78 ی ده‌نگده‌رانی عێراقی ده‌ستوری نوێی ووڵاتیان په‌سه‌ند كرد.
له لایه‌كی تره‌وه، له‌شكری ئه‌مریكی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق كوشتووه كاتێك كه هێرشێكی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی گومانلێكراوان له‌سه‌ر سنوری سوریا. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌بو دوعا یارمه‌تی چه‌كدارانی بیانیداوه بێنه ناو عێراقه‌وه و هێرش ئه‌نجامدان.
هه‌روه‌ها له شاری به‌غدا و رومادی، له ئه‌نجام ژماره‌یه‌ك هێرش سێ عێراقی كوژراوه. سه‌ربازێكی ئه‌مریكیش له ئاكامی ڕووداوێكی پێكدادانی ئۆتۆمبیل له باشوری عێراق گیانی له ده‌ستداوه.
بۆ شیكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی عه‌ره‌بی سونه‌كان، هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عومه‌ر به‌رزنجی باڵیۆزی كاروباری مافی مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سازداوه. بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.