ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به بێ چه‌ک کردنی ئه‌ندامانی شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسا و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح ده‌که‌ن. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوا به دوای سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا بۆ واشنتۆن هات.
ئه‌م پلانی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی چه‌ک دوا به دوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی فه‌له‌ستینیه‌کان ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌وڵه له پێناو بێ چه‌ک کردنی ئه‌ندامانی شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسا له که‌ناری خۆرئاوا بدرێت پاش ئه‌وه‌ی کرداره توند و تیژییه‌کان له نێوان لایه‌نه فه‌له‌ستینیه‌کان پتر بوون. جێی باسه، ڕێکه‌وتنێکی هاوشێوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی و میلیشیاکانی ئه‌لئه‌قسای که‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدرا دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له مانگی ڕابوردوودا سه‌ربازه‌کانی له که‌رتی غه‌ززه کشانه‌وه.
سه‌رۆکی ده‌زگای پۆلیسی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کانیش له که‌ناری خۆرئاوا، تاهیر زه‌ید، ده‌ڵێت ئه‌م پلانی بێ چه‌ک کردنه له شارۆچکه‌ی نابلس ه‌وه ده‌ست پێده‌کات که مێژوویه‌کی دوور و درێژی پڕ توند و تیژی هه‌یه.
هاوکات فه‌رمانداری ئه‌لئه‌قسا له که‌ناری خۆرئاوا دوودڵی خۆی له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌و پلانه نیشانداوه و گوتویه‌تی هه‌تاوه‌کو سه‌ربازی ئیسرائیلی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت، ئه‌ندامه‌کانی چه‌ک دانانێن.