ووڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان پتر كردووه بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای په‌له‌وه‌ڕ به تایبه‌ت پاس ئه‌وه‌ی هه‌ندێ حاڵه‌ت له به‌ریتانیا و كرواتیا دۆزراونه‌ته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی حاڵه‌تی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای په‌له‌وه‌رییان له ڕۆژهه‌ڵاتی زاگره‌بی پایته‌ختی كرواتیا جه‌خت كردۆته‌وه و كاربه‌ده‌ستانی كشتوكاڵی گوتویانه ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان جیا كردۆته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌ڵێت به نیازن كڕینی به‌رووبومی په‌له‌وه‌ڕ له‌م ووڵاته‌ی به‌لقان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
جێی باسه، یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌م هه‌نگاوه هاوشێوه‌یه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی كه حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشیه له ووڵاتانی رۆمانیا و توركیا و یۆنان دۆزرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی كاربه‌ده‌ستانی ڕۆمانیا دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی تری ئه‌نفلوه‌نزای په‌له‌وه‌رییان له‌سه‌ر سنوری مۆڵدۆڤا ڕاگه‌یاند.
كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیاش هه‌مان ڕۆژ جه‌ختیان له حاڵه‌تێكی مردنی په‌له‌وه‌ڕ به‌م نه‌خۆشیه كرد كه باوه‌ڕده‌كرێت له ووڵاتی باشوری ئه‌مریكاوه كڕا بێت.