وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسڤڵد ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانی ووڵاتی مه‌نگۆلیای كردووه تاوه‌كو سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌و ووڵاته نیشان بدات كه به‌شداری له‌شكرییان له عێراق و ئه‌فغانستاندا كردووه.
به‌ڕێز ڕامسڤڵد دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری مه‌نگۆلیا گوتی سه‌ربازه‌كانی مه‌نگۆلیا به‌شداری ڕزگاركردنی گه‌لی عێراق و ئه‌فغانستانیان كردووه و له چوونه ناو پرۆسه‌ی به دیموكراتیزه‌كردن دا یارمه‌تی ئه‌و ووڵاتانه‌یان داوه.
له ماوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، له به‌ڕێز ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری پرسیار كرا ده‌رباره‌ی ئایا ئه‌م نزیك بونه‌وه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووڵات، ووڵاتانی چین و ڕووسیای دراوسێی مه‌نگۆلیا نیگه‌ران ده‌كات یان نا؟ به‌ڕێزی له وه‌ڵامدا گوتویه‌تی ئه‌وان هیچ هۆیه‌كیان نیه بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌ران بن.
جێی باسه، وه‌زیری به‌رگری دوا به دوای ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ مه‌نگۆلیا به‌ره‌و ووڵاتی لیتوانیا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت تاوه‌كو له‌وێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ناتۆدا كۆبێته‌وه.